ڕۆژی 16/7/2014 لە هۆڵی بینای پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا (نجمەدین علی) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشت پەروەردەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان كۆبونەوەیەكی تایبەت بە خوێندنگە ئەهلیەكان بەڕێوەچوو..
سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی وتاری دەستپێكی كۆبونەوەكەی خوێندەوە و باسی لە گرنگی خوێندنگە ئەهلییەكان كرد.. دواتر لە لایەن بەڕێوەبەری خوێندنگە ئەهلییەكان لە وەزراەتی پەروەردە تیشك خرایە سەر ئەرك و ماف و كێشە و دەستكەوتەكانی خوێندنگە ئەهلیەكان و ڕۆڵ و كاریگەریان لە بەرەو پێشچونی پڕۆسەی خوێندن.. دواتریش لە لایەن مامۆستا پەروین امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پێشنیار كرا بۆ گۆڕینی لیژنەی چاودێری خوێندنگە ئەهلیەكان بۆ سود وەرگرتنی زیاتری ئەندامانی لیژنە لەكاتی سەردانیان بۆ ناوچە جیاجیاكان..