تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می 12ی ئاماده‌یی ده‌ستیپێكرد

تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ سه‌ره‌تاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردو  75 هه‌زارو 572 خوێندكار به‌شداری پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

 

xwli22

تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ سه‌ره‌تاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردو 75 هه‌زارو 572 خوێندكار به‌شداری پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی‌ ئه‌یلولی‌ 2014، به‌به‌شداری‌ 75هه‌زار و 572 خوێندكار، تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ خولی‌ دووه‌می‌ 12ی‌ ئاماده‌یی له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نیشته‌جێبونیان له‌ بینای قوتابخانه‌و خوێندنگاكان بۆ ماوه‌ی مانگێك دواخرا.

بۆ ئاگاداربوونیش له‌ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان، مامه‌ستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی چه‌ند هۆڵێكی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌ شاری سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌.
تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می 12ی ئاماده‌یی ماوه‌ی هه‌شت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رسێ‌ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ كردووه‌، بڕیاریشه‌ دوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می 12ی ئاماده‌یی رابگه‌یه‌نرێت.

xwli21

xwli2