به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو، تیایدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو، تیایدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی.
رۆژی 18/10/2014، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به‌پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له پارێزگای سلێمانی و دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌كه.
هه‌روه‌ها له‌ته‌وه‌رێكی تردا باس له كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی كرا كه بڕیاره له‌مساڵدا ببه‌سترێت، وه چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه، به‌تایبه‌تی كه بڕیار وایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كۆنفرانسی تایبه‌تی خۆی ببه‌ستێت پێش ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی.