بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرا دەكات.
سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وەزارەتی پەروەردە دابه‌ش دەكرێت.
لەو بارەیەوە مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به سایتی (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: بڕیاربوو ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی ئابی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شبكرێت، به‌ڵام خرايه سبه‌ینێ.
وتیشی: “ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه پێمان راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌وه‌یه كه سبه‌ینێ مووچه‌ی مانگی ئابی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابەش دەكرێت”.