خوێندنگه‌ی كورد (جینیه‌س)ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌هلی بڕێك كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ كۆده‌كاته‌وه.
خوێندنگه‌ی كورد (جینیه‌س)ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌هلی بڕێك كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ كۆده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/10/2014، مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌ده‌ی سلێمانی، سه‌ردانی خوێندنگه‌ی كورد (جینیه‌س)ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌هلی كرد له شاری سلێمانی، كه هه‌ستاون به كۆكردنه‌وه‌ی بڕێك كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆریستان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی ئه‌رك و ماندوبوونی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایان و كه‌سوكاری قوتابیانی كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌یان، هه‌روه‌ها پێشانگایه‌كی هونه‌ریشی كرده‌وه له خوێندنگاكه.