لە چەند ساڵی رابردوودا جیهان بەدەست پيسبونی هەواوەوە دەناڵێنێت بەو پێیەی رێژەی دەردراوە زیانبەخشەكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوە..
لە چەند ساڵی رابردوودا جیهان بەدەست پيسبونی هەواوەوە دەناڵێنێت بەو پێیەی رێژەی دەردراوە زیانبەخشەكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوە..
سەرەڕای ئەوەی وڵاتە پیشاسازییە گەورەكان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە بەڵام ساڵانە سەدان كەس بەهۆی نەخۆشییە جۆراوەجۆرەكانەوە دەمرن كە لە دەرەنجامی پیسبونی هەوادا هاتونەتەئارا.. كەرتی پەروەردە رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە زیاتر هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لەبارەی مەترسییەكانی پیسبونی ژینگە بۆ سەر تەندروستیان.. لەو روەوە بەڕيَوەبەری گشتی پەروەردە لە كۆبونەوەیەكی فراواندا لەگەڵ بەڕێوەبەری خوێندنگەكانی سلێمانیدا گرنگی پاراستنی ژینگە و هۆشیاركردنەوەی خوێندكاران لەبارەی ژینگەوە دوپات كردەوە.. بەڕێوەبەری گشتی داوای كرد هەموو لایەك هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ پاكڕاگرتنی ژینگە لە خوێندنگە و لە شوێنە گشتییەكاندا تا هەموو لایەك سەلامەت بن..