لە قوتابخانەیەكی شاری سلێمانی شێوازێكی نوێ بەكاردەهێنرێت بۆ وتنەوەی وانەی ئەلفوبێی كوردی بە قوتابیانی پۆلی یەكی بنەڕەتی.
لە قوتابخانەیەكی شاری سلێمانی شێوازێكی نوێ بەكاردەهێنرێت بۆ وتنەوەی وانەی ئەلفوبێی كوردی بە قوتابیانی پۆلی یەكی بنەڕەتی.
رۆژی یەكشەممە 2/11/2014، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی (توفیق شێخ طیب)ی كرد لەشاری سلێمانی و ئامادەی وتنەوەی وانەی خوێندنی كوردی بوو بە شێوازێكی نوێ و لەڕێگەی (داتاشۆ)وە.
بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەكە كردو هیوای خواست لە قوتابخانەكانی تریش ئەم شێوازە پەیڕەو بكرێت.