زانكۆی كۆمار بۆ زانست و تەكنۆلۆجیا ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە رێگە ی پڕۆژەی هەمەجۆرەوە.
زانكۆی كۆمار بۆ زانست و تەكنۆلۆجیا ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە رێگە ی پڕۆژەی هەمەجۆرەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10/11/2014، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی زانكۆی كۆماری كردو لەگەڵ د.سەڵاح عەزیز سەرۆكی زانكۆو خاتوو كیشوەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری كاروباری گشتی لە زانكۆكە كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لە بارەی رەوشی پەروەردەو فێركردن لە پارێزگای سلێمانی و سەرۆكی زانكۆی كۆمار ئامادەیی زانكۆكەی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە رێگەی پڕۆژەی هەمەجۆرەوە وەك كردنەوەی خولی زمانەوانی و زانستی بۆ مامۆستایان و فێرخوازان.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی سەرۆكی زانكۆی كۆماری كردو هیوای خواست ئەم هەماهەنگییە ببێتە هۆی بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی خوێندن، هەردوولاش رێككەوتن كە ئەم هاوكارییانە لە زوترین كاتدا دەستپێبكات.