به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كۆلێژی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی كوڕان به‌ سه‌رده‌كاته‌وه‌

مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ ئاگاداربون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی خوێندن و كێشه‌و گرفته‌كان،  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/11/2014، سه‌ردانی  كۆلیژی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی كوڕانی كرد

 

salahadin1

مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ ئاگاداربون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی خوێندن و كێشه‌و گرفته‌كان، سه‌ردانی كۆلیژی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی كوڕانی كردو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایان كۆلێژه‌كه‌ كۆبووه‌و سه‌ردانی پۆله‌كانی خوێندنی كردو له‌ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌ی خوێندن و كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی كۆلێژه‌كه‌ی كۆڵییه‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داوای له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی كۆڵیژه‌كه‌ كرد به‌و په‌ڕی توانایانه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكارانی كۆڵیژه‌كه‌.
كۆلێژی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی ئه‌هلی له‌ ساڵی 1996 له‌ سلێمانی كراوه‌ته‌وه‌و خوێندن تیایدا به‌ زمانی توركیه‌و به‌ زمانه‌كانی دیكه‌ش وانه‌ی تیاده‌وترێته‌وه‌.

salahadin2