رێنماییه‌كانی دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌ گرێبه‌ست

بۆ تاوتوێكردنی رێنماییه‌كانی دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌ گرێبه‌ست ،  ئه‌مرۆ  17/11/2014 به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیارانی یه‌كه‌می په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان له‌گه‌ڵ زیاد محه‌مه‌د ئه‌مین -نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و  جه‌لالهه‌مزه‌ كاكه‌شین- به‌رێوه‌به‌ریگشتی سه‌رپه‌رشتیاری و یوسف عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، كۆبونه‌وه‌.

 

damzazrandn1

بۆ تاوتوێكردنی رێنماییه‌كانی دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌ گرێبه‌ست ، ئه‌مرۆ 17/11/2014 به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیارانی یه‌كه‌می په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان له‌گه‌ڵ زیاد محه‌مه‌د ئه‌مین -نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جه‌لالهه‌مزه‌ كاكه‌شین- به‌رێوه‌به‌ریگشتی سه‌رپه‌رشتیاری و یوسف عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، كۆبونه‌وه‌.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ تاوتوێكران كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دانراون بۆ دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست، ئاماده‌بووانیش سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر رێنماییه‌كان خسته‌روو.
ئه‌مه‌ش ده‌قی رێنماییه‌كانه‌:

كۆنووسی تایبه‌ت به‌ رێنماییه‌كانی دامه‌زراندنی مامۆستایان
به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)

دامه‌زراندن له‌ هه‌ردوو قۆناغی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی ته‌نها بۆ مامۆستایان ده‌بێت.
ته‌نها ده‌رچووانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌و په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش بۆ قۆناغی ئاماده‌یی داده‌مه‌زرێن.
ته‌نها ده‌رچووانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی (بنیات- بنه‌ڕه‌ت) وه‌ په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش له‌گه‌ڵ ده‌رچووانی په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ وه‌زراه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمن (مامۆستایان، هونه‌ره‌ جوانه‌كان، وه‌رزش ، كۆمپیوته‌ر) بۆ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی داده‌مه‌زرێن.
دامه‌زراندن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و قه‌زایانه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنووری بازنه‌ی (3) به‌ سه‌ره‌وه‌ ، به‌ مه‌رجێك له‌ بازنه‌ی (3) بۆ ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان بێت بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ واتا دامه‌زراندن بۆ ئه‌و په‌روره‌دانه‌ ده‌كرێت كه‌ (50كم) و زیاتر له‌سه‌نته‌ری پارێزگاوه‌ دوورن.
لێژنه‌ی دامه‌زراندن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگا سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی گرێبه‌ست ده‌كات.
لێژنه‌یه‌ك له‌ په‌ره‌وه‌رده‌ی قه‌زا پێكبهێنرێت به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆری یه‌كه‌م وه‌ ئه‌ندامیه‌تی به‌رپرسی خۆیه‌تی و ئه‌ندامێكی یاسایی بۆ جێ به‌جێ كردنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن به‌ گرێبه‌ست و تیمێكی هونه‌ری یارمه‌تی لێژنه‌كه‌ بدات.
پێویسته‌ په‌روه‌رده‌ی قه‌زا راسته‌وخۆ شاغری سنووری خۆی به‌پێی ئه‌و ده‌رجه‌یه‌ی بۆ دیاریكراوه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و قوتابخانه‌ی كه‌ لێی داده‌مه‌زرێت له‌گه‌ڵ جۆری پسپۆریه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نرێت.
كێبركێ له‌سه‌ر ئاستی قه‌زا له‌سه‌ر كۆی ده‌ره‌جه‌ی دیاریكراو پسپۆری دیاری كراو ده‌بێت، دوای ده‌رچوونی ئه‌نجام، په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه‌ له‌سه‌ر قوتابخانه‌ دیاریكراوه‌كان دابه‌شیان ده‌كات، وه‌ پێی كۆنمره‌ی خاڵبه‌ندی شوێنی دوور و نزیك له‌سنووری په‌روه‌رده‌كه‌ دیاری ده‌كرێت بۆ دامه‌زراندنیان.
پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ بۆ په‌روه‌رده‌ی هه‌ر قه‌زایه‌ك هێمایه‌ك یان ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ر فۆرمه‌كه‌ دابنێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی فۆرمی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان .
دامه‌زراندن ته‌نها به‌ پێی ئه‌و فۆرمه‌ ده‌بێت كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ په‌سندكراوه‌و گشتێنراوه‌.
هه‌ر كه‌سێك زانیاری نادروست پێشكه‌ش بكات ئه‌گه‌ر داشمه‌زرابێت ئه‌وه‌ فه‌رمانی دامه‌زراندنی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌.
لێژنه‌ی باڵا له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چاودێری وردی دامه‌زراندنه‌كان ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ر دامه‌زراندنێك له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م رێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نه‌بێت ره‌تی ده‌كاته‌وه‌.
دابه‌شكردنی فۆرم ماوه‌ی (7) رۆژ به‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌ رۆژی راگه‌یاندنییه‌وه‌، وه‌ ماوه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرم (5) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات له‌ هه‌مان بنكه‌ی وه‌رگرتن، وه‌ له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ، فۆرمه‌كه‌ وه‌رگرته‌ بكرێت و ژماره‌و به‌رواری وه‌رگرته‌كه‌ بدرێته‌ داواكاره‌كه‌.
له‌ دوای كۆتایی هاتنی وه‌رگرتنی فۆرمه‌كان تا راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان (3) رۆژ ده‌بێت.
له‌ دوای راگه‌یاندنی ناوی پالێوراوان له‌ په‌روه‌رده‌ی قه‌زا، ماوه‌ی په‌ڵپ (اعتراچ) ماوه‌ی (3) رۆژ ده‌بێت.
سێ‌ رۆژ دوای په‌لپ ئه‌نجامه‌كه‌ بگات به‌ ب. گشتی په‌روه‌رده‌كان.

برهان عبدالله‌ عادل – ب. گ. دیوان
جلال همزه‌ كاكه‌شین- ب. گ. سه‌رپه‌رشتیاری
احمد سمایل رحمن- ب.گ.ف.ئاماده‌یی و پیشه‌یی
د. احمد محمد مام عوسمان – ب.گ.ف.بنه‌ره‌تی و ب.ساوایان
زیاد محمد حمدامین- نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
یوسف عوسمان- ب.گ. پلان دانان
به‌شدار عبدالخالق- ب.پلان دانان
نیازی كمال محمد- ب. ف. بنه‌ڕه‌تی
كریم له‌تیف اسماعیل- ب.ف. ئاماده‌یی
عبدالله ره‌مه‌زان معروف- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی

damazrandn2