له درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگاكانی ناو شاری سلێمانی، مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی ئاماده‌یی سه‌روه‌رانی كوڕانی كرد‌و چاوی كه‌وت به‌و خوێندكاره‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه توندوتیژی به‌رامبه‌ر كرابوو.

له‌وته‌یه‌كیشدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته مامۆستایان و خوێندكاران پابه‌ندی یاسا بن و دووركه‌ونه‌وه له هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك، هه‌روه‌ها نابێت هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ربكرێت، راشیگه‌یاند: په‌یڕه‌وكردنی یاسا له هه‌ڵه دوورمان ده‌خاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، به‌ناوی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌وه داوای لێبوردنی له‌و خوێندكاره‌كه كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك رێگه‌ی یاسایی ده‌گرنه به‌ر.