قوتابخانەی (كۆبانێ)ی بنەڕەتی لە شاري سلێمانی كرایەوە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش رایگەیاند كە بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان لە بواری پەروەردەو خوێندندا.
قوتابخانەی (كۆبانێ)ی بنەڕەتی لە سلێمانی كرایەوە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش رایگەیاند كە بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان لە بواری پەروەردەو خوێندندا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١/١٢/٢٠١٤، بەئامادەبونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و بەرپرسانی بواری پەروەردە و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و كەسوكاری قوتابیان و نوێنەری كوردانی ڕۆژئاوا، قوتابخانەی (كۆبانێ)ی بنەڕەتی كرایەوە.
لە مەراسیمێكدا كە بە وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتارێكی پێشكەشكرد، تیایدا باسی هەوڵەكانی پەروەردەی كرد بۆ خزمەتكردنی قوتابیان و خوێندكارانی ئاوارەو بەڵێنی دا كە هەرچی لەتوانایاندا بێت بۆ هاوكارییان درێغی ناكەن.
دواتر وتاری پەنابەرانی كوردانی ڕۆژئاوا خوێنرایەوە تیایدا سوپاسی پەروەردەو سەرجەم ئەو كەس و لایەنانە كرا كە هاوكاربوون لە كردنەوەی ئەم قوتابخانەیەدا.
لە كۆتایی مەڕاسیمەكەشدا چەند چالاكیەكی هونەری پێشكەشكرا، پاشان بەڕێوەبەری گشتی و ئامادەبووان پۆلەكانی خوێندنیان بەسەركردەوە.