كۆمپانیایه‌كی عیراقی ئاماده‌یه هاوكاری ئاواره‌كانی ناوخۆ بكات له پارێزگای سلێمانی له بواری خوێندنداو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ش به‌ڵێنی هه‌موو جۆره ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی پێدان.
كۆمپانیایه‌كی عیراقی ئاماده‌یه هاوكاری ئاواره‌كانی ناوخۆ بكات له پارێزگای سلێمانی له بواری خوێندنداو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ش به‌ڵێنی هه‌موو جۆره ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی پێدان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/12/2014، مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێشوازی له وه‌فدێكی كۆمپانیای (خه‌نجه‌ر)ی عیراقی كرد.
له دیدارێكدا وه‌فده‌كه ئاماده‌یی كۆمپانیاكه‌یان ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی قوتابی و خوێندكاره ئاواره‌كانی ناوخۆی عیراق كه له پارێزگای سلێمانی نیشته‌جێن، له رێی كردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی دیكه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش سوپاسی كردن و ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو جۆره هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه.