توانا زانستیەكانی مامۆستایان پەرەی پێدەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەكانی سەر بە بەڕێوەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنان و رێكخستنی ئامێرەكانی تاقیگە و سوود لێوەرگرتنیان لەكاتی وانە وتنەوەدا، بە چوار قۆناغ خولێك بۆ 170 مامۆستای زانستی قوتابخانە بنەڕەتیەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات دەكاتەوە.

taqiga4

مامۆستا فاروق عەباس- بەڕێوەبەری تاقیگەكان و وانەبێژی خولەكە لە لێدوانێكدا بە (سولی پەروەردە)ی راگەیاند، خولەكە لە 29/11/2014 دەستی پێكردووەو تا 11/12/2014 دەخایەنێت، بە چوار قۆناغ 170 مامۆستای قوتابخانە بنەڕەتییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات كە پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەكەیانەوە ئامێری تاقیگەیان بەسەردا دابەشكراوە، بەشداری لە خولەكەدا دەكەن.
رونیشیكردەوە، لە ماوەی رابردوودا ئامێرەكانی تاقیگەیان بەسەر 43 قوتابخانەی سەر بە بەڕێوەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتدا دابەشكردووەو لە داهاتوشدا خولێكی تر بۆ مامۆستایانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا دەكەنەوە.
هاوكات بەشێك لە مامۆستایانی بەشدار لە خولەكە ئەوەیان خستەروو، لەكاتی وتنەوەی وانەكاندا سودێكی زۆر لە ئامێرەكانی تاقیگە دەبینن بۆ شیكردنەوەی وانەكان و قوتابیانیش بەشێوەیەكی كرداری بە زانیارییەكان ئاشنادەكرێن.

taqiga1

taqiga2

taqiga3