خەڵات دەبەخشرێتە ئەو قوتابخانانەی كۆمەكی پێشمەرگەیان كردوە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات- سلێمانی خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ئەو قوتابخانەو خوێندنگاو باخچەی ساوایانەی بەشدارییان كردووە لە هەڵمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە.

 

komak2

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات- سلێمانی خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ئەو قوتابخانەو خوێندنگاو باخچەی ساوایانەی بەشدارییان كردووە لە هەڵمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە.
بەڕێوەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات- سلێمانی لە ریوڕەسمێكدا لە قوتابخانەی سوركێوی بنەڕەتی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو قوتابخانەو خوێندنگاو باخچەی ساوایانەی بەشدارییان كردوە لە هەڵمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ.
لەسەرەتای رێوڕەسمەكەدا مامۆستا نازدار ئەحمەد- بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات وتەیەكی پێشكەشكردو سوپاسی ئەو قوتابخانەو خوێندنگایانەی كرد كە بەشدارییان كردووە لە هەڵمەتەكەداو بە ئەركێكی نەتەوەیی ناویبرد.
دواتریش بە خەڵاتكردنی قوتابخانە بەشداربووەكانی هەڵمەتەكە رێوڕەسمەكە كۆتایی هات.
بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا كۆمەك و هاوكارییەكە بگەیەنرێتە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرەكانی پێشەوە.

komak3

komak1 

فۆتۆكان: راگەیاندنی پەروەردەی رۆژهەڵات