بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری لە فێستیڤاڵێكی هونەریدا دەكات و لە لایەن خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیشەوە خەڵات دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری لە فێستیڤاڵێكی هونەریدا دەكات و لە لایەن خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیشەوە خەڵات دەكرێت.
رۆژی 9/12/2014، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری لە حەوتەمین فێستیڤاڵی تیپی مۆسیقای لاوانی كوردستاندا كرد لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی.
لە فیستیڤاڵەكەدا كە بە دروشمی (ئازادی بۆ كۆبانێ) سازكرا، چەندین چالاكی هونەری جۆراوجۆر نمایش كراو ژمارەیەكی بەرچاو لە میوانانیش ئامادەی بوون.
هەر لە فێستیڤاڵەكەدا، خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانەوە بەخشرایە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەرانبەر ئەو هاوكاری و یارمەتییانەی كە پێشكەشی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی دەكات بە تایبەت لە بواری پەروەردەو خوێندندا، بەڕێوەبەری گشتیش سوپاسی كردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.