ئەمرۆ چوارشەممە 17/12/2014 بە بۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستانەوە لەسەرجەم قوتابخانەو خوێندنگاكان و فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان رێورەسمی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان رێكخرا.
ئەمرۆ چوارشەممە 17/12/2014 بە بۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستانەوە لەسەرجەم قوتابخانەو خوێندنگاكان و فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان رێورەسمی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان رێكخراو بەو بۆنەیەشەوە مامۆستایان وخوێندكاران و قوتابیان و فەرمانبەران بە جلی كوردی و وتنەوەی سرودی نیشتمانی ئەی رەقیب ئاڵای كوردستانیان هەڵكردو چەندین چالاكی جۆراو جۆرییش پێشكەشكران.
لە ساڵی 2009 دا پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا كە رۆژی 17ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك وەكو رۆژی ئاڵا دیاریبكرێت و لەو رۆژەدا سەرجەم ئاڵاكانی سەر دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێبكرێنەوە، هۆكاری دانانی ئەم رۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە 17ی كانوونی یەكەمی 1947 ئاڵای كوردستان لەسەر دامودەزگاكانی كۆماری مەهاباد هەڵكرا.