چەند پرۆژەیەكی پەروەردەیی لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دروستدەكرێت

لە سلێمانی بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی پەروەردەیی دادەنرێت و پڕۆژەیەكی دیكەش دەكرێتەوە، كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە ئەنجامدراون.

 

qaiwan1

لە سلێمانی بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی پەروەردەیی دادەنرێت و پڕۆژەیەكی دیكەش دەكرێتەوە، كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە ئەنجامدراون.

ئەمڕۆ 25/12/2014، بە ئامادەبونی د.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و چەندین بەرپرسی پەروەردەیی و نوێنەری دامودەزگاکانی حکومەت، بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی پەروەردەیی دانرا
كە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانەوە ئەنجامدەدرێت.
پڕۆژەی یەکەم سەنتەرێکە بە ناوی (شێخ تەیب قەیوانی) بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
پڕۆژەی دووەم ناوەندی پەروەردەیی (شێخ فاخر شێخ تەیب) کە کۆمەڵگەیەکی پەروەردەییە.
پاشان ناوەندی پەروەردەیی (سەعد سێخ تەیب قەیوانی) کرایەوە کە ناوەندێکی پەروەردەیی گەورەیە.
لەلایەن وەزیری پەروەردەو و پارێزگاری سلێمانیەوە دەستخۆشی لە گرووپی كۆمپانیاكانی قەیوان کرا بۆ کارە خزمەتگوزاریەکانی کە پێشکەش بە کەرتی پەروەردەیان كردووە لەشاری سلێمانی.

10872402 755613604509134 542747780 n

qaiwan2

qaiwan3