بە وێنە.. كردنەوەی خوێندنگایەكی ئامادەیی بۆ ئاوارەكانی خۆرئاوا

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خوێندنگەیەكی ئامادەیی كردەوە كە لەلایەن رێكخراوێكی خێرخوازییەوە بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان دروستكرابوو.

 

barika4

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خوێندنگەیەكی ئامادەیی كردەوە كە لەلایەن رێكخراوێكی خێرخوازییەوە بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان دروستكرابوو.
ئەمڕۆ چوار شەممە 14/1/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، خوێندنگای ئامادەیی (بەرخۆدان)ی تێكەڵی كردەوە لە كەمپی باریكەی تایبەت بە ئاوارەكانی خۆرئاوای كوردستان، كە لەلایەن رێكخراوی خێرخوازیی بارزانی- یەوە دورستكراوە.
لە رێوڕەسمێكدا كە بەو بۆنەیەوە سازكرا، بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە رێكخراوی خێرخوازیی بارزانی و هەموو ئەو رێكخراوو لایەنانە كرد كە یارمەتی بەرەوپێشچوونی كەرتی پەروەردە دەدەن، هەروەها رایگەیاند، كە هەرچییان لەدەست بێت درێغی ناكەن بۆ ئەوەی ئاوارەكان لە خوێندن دانەبڕێن.
پاشان لە لایەن رێكخراوی خێرخوازیی بارزانی-یەوە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بۆ هەوڵ و خزمەتەكانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی بواری پەروەدەدا. هەروەها چەند چالاكییەكی هونەری لەلایەن گەنجانی خۆرئاواوە پێشكەشكرا.

10939078 768804539856707 1212064997 o

barika6

barika5

barika7

barika3

barika2