یەكێتی نابینایانی كوردستان بەسەركرایەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی یەكێتی نابینایانی كوردستان دەكات و بەڵێنی هاوكاریكردنیان پێدەدات.

 

nabina1

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی یەكێتی نابینایانی كوردستان دەكات و بەڵێنی هاوكاریكردنیان پێدەدات.
ئەمڕۆ 28/1/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی یەكێتی نابینایانی كوردستان- مەڵبەندی گشتی كرد لە سلێمانی و لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی یەكێتییەكەوە پێشوازی لێكرا.
لەو سەردانەدا یەكێتی نابینایان داوایان لە بەڕێوەبەری گشتی كرد هاوكارییان بكات لە لایەنی خوێندن و كردنەوەی ستۆدیۆیەكی دەنگ و دابینكردنی سووتەمەنی.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش بەڵێنی پێدان بەپێی توانا یارمەتییان بدات و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیاندا.
لە لایەكی ترەوە مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد سەردانی پێشانگای هونەرمەند بەكر عەلی كرد لە مۆزەخانەی سلێمانی و دەستخۆشی لێكرد بۆ كارە هونەرییەكانی.

nabina2

nabina3

bakrali