بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند قوتابخانەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی هەڵەبجە بەسەردەكاتەوەو بەڵێن دەدات كێشەو گرفتەكانیان بۆ چارەسەر بكات.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند قوتابخانەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی هەڵەبجە بەسەردەكاتەوەو بەڵێن دەدات كێشەو گرفتەكانیان بۆ چارەسەر بكات.
رۆژی 31/1/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی (هەرێز)ی بنەڕەتی كرد لە ناحیەی سیروانی سەر بەهەڵەبجەی شەهید.
ئەەو قوتابخانەیە لە هەندێك كەناڵی راگەیاندندا وا بڵاوكرایەوە كە مەترسی روخانی لەسەربێت، بەڵام دەركەوت كە هیچ مەترسییەكی روخانی نییەو تەنها ژورێكی هەندێك ناتەواوی هەیە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش بەڕێوەبەرێتی بیناسازی راسپارد هەر ناتەواوییەكیان هەیە بە زوویی بۆیان چاك بكات.
بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەكە كۆبووەوەو گوێبیستی سەرنج و داواكارییەكانیان بوو.
هەر لەو سەردانەیدا بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قوتابخانەی (رەز)ی بنەڕەتی كردو بەڵێنیدا كە بینای قوتابخانەكەیان بۆ نۆژەنبكرێتەوە.
هەروەها مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد سەردانی قوتابخانەی گوندی (گردی گۆ)ی كردو لە رەوشی خوێندنی پرسییەوە لە قوتابخانەكەدا.