هاوكاری بەخشرایە منداڵانی ئاوارەی كۆبانێ

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداریدەكات لە بەخشینی هاوكاری بۆ منداڵانی ئاوارەی كۆبانێ كە لەلایەن قوتابخانەی سەعید كابانی بنەڕەتی-یەوە كۆكرابووەوە.

 

kaban2

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداریدەكات لە بەخشینی هاوكاری بۆ منداڵانی ئاوارەی كۆبانێ كە لەلایەن قوتابخانەی سەعید كابانی بنەڕەتی-یەوە كۆكرابووەوە.

ئەمڕۆ 7/2/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی سەعید كابانی بنەڕەتی كرد لە شاری سلێمانی و لەمەڕاسیمێكدا كە لەلایەن قوتابخانەكەوە رێكخرابوو بەشداری كرد لە بەخشینی ئەو هاوكارییانەی كە لەلایەن قوتابخانەكەوە كۆكرابووەوە بۆ منداڵانی ئاوارەی كۆبانێ.
بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی بەڕێوەبەرو مامۆستایان و كەسوكاری قوتابیانی قوتابخانەكەی كرد بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتمانییەیان و هیوای خواست نموونەیان زۆربێت، هەروەها رایگەیاند، پێویستە چیمان لەدەست دێت درێغی نەكەین بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان و پێشمەرگە قارەمانەكان كە لە سەنگەرەكانی بەرگریدان بۆ پاراستنی خاكی كوردستان لە چنگی رەشی تیرۆریستان.
هەروەها لە مەڕاسیمەكەدا لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەی سەعید كابانەوە چەند چالاكییەكی هونەری بۆ ستایشی پێشمەرگەو شەڕڤانان پێشكەشكرا.

kaban5

kaban7

kaban6

kaban1

kaban3

kaban4