پەیمانگای راهێنان وگەشەپێدانی پەروەردەیی سلێمانی بەسەر دەكرێتەوە

ئەمڕۆ 11/2/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پەیمانگای راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی سلێمانی بەسەر كردەوە.

 

10969139 783538988383262 676484246 o

ئەمڕۆ 11/2/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پەیمانگای راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی سلێمانی بەسەر كردەوە.

ئەم پەیمانگایە بۆ مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمە كە دووساڵ خول دەبینن لە پەیمانگاكە، پاشان بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان پێدەدرێت، بەڕێوەبەری گشتیش دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانی پەیمانگاكەی كردو هیوای سەركەوتنیشی بۆ ئەو مامۆستایانە خواست كە لە خولەكەدا بەشدارن و گوێی لە راو سەرنجەكانیان گرت.
پەیمانگای راهێنان وگەشەپێدانی پەروەردەیی سلێمانی لە 9 بەش پێكهاتووە كە برتین لە: كۆمپیوتەر، بیركاری، زانست، كۆمەڵایەتی، هونەر، وەرزش، كوردی، ئینگلیزی، عەرەبی.

10988730 783540201716474 230220172 o

10968908 783539001716594 1148956144 o