ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە مامۆستایانی خوێندنگەكانیسنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی نەبونی موچەوە خۆپیشاندان دەكەن و داوا دەكەن لە زوترین كاتدا موچەكانیان بۆ دابین بكرێت..
ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە مامۆستایانی خوێندنگەكانیسنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی نەبونی موچەوە خۆپیشاندان دەكەن و داوا دەكەن لە زوترین كاتدا موچەكانیان بۆ دابین بكرێت.. دواتر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە مامۆستا ( نەجمەدین عەلی ئەحمەد ) سەردانی كردن و ئاماژەی بەوە كرد كە هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە تا موچەیكانیان بۆ دابین بكرێت.. داواشی لێكردن هۆڵەكانی خوێندن جێنەهێڵن لەبەرئەوەی تەنیا خوێندكاران و كەرتی پەروەردە زەرەمەند دەبن..
دواتر مامۆستایان كۆتاییان بە خۆپیشاندانەكان هێنا و گەڕانەوە هۆڵەكانی خوێندن..