یەكەی چالاكی هونەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات پێشانگای ساڵانەی قوتابخانەو خوێندنگاكانی سنوری پەروەردەی رۆژهەڵاتی كردەوە.
یەكەی چالاكی هونەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات پێشانگای ساڵانەی قوتابخانەو خوێندنگاكانی سنوری پەروەردەی رۆژهەڵاتی لە هۆڵەكانی ئامادەیی سلێمانی كچان و قوتابخانەی داریاسی بنەڕەتی كردەوە.
لە رێورەسمێكدا مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد- بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشانگاكەی كردوە كە تیایدا چالاكی جۆراوجۆری هونەری قوتابیان نمایشكران.
پێشانگای ساڵانەی قوتابخانەو خوێندنگاكانی سنوری پەروەردەی رۆژهەڵات بە دوو گروپ نمایش دەكرێت.
گروپی یەكەم رۆژانی 1-2/3 و گروپی دووەمیش رۆژانی 4-5/3، لە هۆڵەكانی ئامادەیی سلێمانی كچان و قوتابخانەی داریاسی بنەڕەتی دەبن.