ئەمڕۆ 9/3/2015، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، چەند چالاكییەكی هونەری وەك پشتیوانییەك بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە شاری سلێمانی رێكخرا.
ئەمڕۆ 9/3/2015، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، چەند چالاكییەكی هونەری وەك پشتیوانییەك بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە شاری سلێمانی رێكخرا.
سەنتەری مار گرێت پێشانگایەكی فۆتۆگرافی لەژێر ناونیشانی (شەهیدستانی كورد) لەخوێندگای لەیلا زانا كردەوە، كە وێنەی شەهیدانی دەستی تیرۆری لە خۆگرتبوو، لەگەڵ دیزاینی چەند شارێكی جیهان كە لەلایەن یەكێك لە مامۆستاكانی خوێندنگاكەوە دروستكرابوو.
لە لایەكی ترەوە قوتابخانەی ئایندەی بنەڕەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە هەڵەبجە، پێشانگای تایبەتی شێوەكاری بۆ 12 قوتابی كردەوە لەقوتابخانەی دینای بنەڕەتی لە سلێمانی بەمەبەستی دروستكردنی پەیوەندی هونەری لە نێوان قوتابخانەو خوێندنگاكانی هەڵەبجەو سلێمانیدا، كە چەند تابلۆیەكی هەمەجۆری لەخۆگرتبوو.
ئامادەیی یەكێتی كچانیش لەلایەن خۆیەوە چالاكییەكی هونەری بۆ پشتیوانی لە پێشمەرگە رێكخست لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی، تیایدا چەندین كاری هونەری نمایشكراو دواتر خەڵات دابەشكرا بەسەر خوێندكارانی كەسوكاری پێشمەرگەو شەهیداندا.