بەڕێوەبەرێتی راگەیاندنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رێوڕەسمێك بۆ رێزلێنان لەو كەسایەتی و كۆمپانیاو رێكخراوانە رێكدەخات كە خزمەتیان بە پرۆسەی پەروەردەو خوێندن كردووە لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا.
بەڕێوەبەرێتی راگەیاندنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رێوڕەسمێك بۆ رێزلێنان لەو كەسایەتی و كۆمپانیاو رێكخراوانە رێكدەخات كە خزمەتیان بە پرۆسەی پەروەردەو خوێندن كردووە لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا.
بە ئامادەبونی د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ژمارەیەك لە لێپرسراوانی پەروەردەو میوانان، لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەرێتی راگەیاندنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی-یەوە، رێوڕەسمێك بۆ رێزلێنان لە 20 كەسایەتی و كۆمپانیاو رێكخراوی بیانی و ناوخۆیی رێكخرا، كە لە رێگەی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی بینای قوتابخانەكان و ئامادەكردنی كابینەی خوێندن خزمەتیان بە پرۆسەی پەروەردەو خوێندن كردووە.
لە رێوڕەسمەكەدا كە باساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و وتنەوەی مارشی نەتەوەیی (ئەی رەقیب) دەستیپێكرد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەن و رێكخراوانەی كرد خزمەتیان بە پرۆسەی پەروەردەكردوەو تەئكیدی كردەوە كە بە هەماهەنگی دڵسۆزان و خەمخۆران دەتوانرێت پەروەردە بەرەوپێش ببرێت، رونیشیكردەوە، میژوو چاكەی ئەو كەسانە لە بیر ناكات كە خزمەت بە پرۆسەی خوێندن دەكەن، هەروەها ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی كرد لە پارێزگاریكردن لە كوردستان دژی تیرۆریستتانی داعش.
دواتریش وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناوی حكومەتی هەرێمەوە سوپاسی خەمخۆران و دڵسۆزانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كرد، لەپای خزمەتكردنیان بە پرۆسەی پەروەردەو دووپاتیكردەوەوە بە هاوكاری دڵسۆزان و خەمخۆران دەتوانرێت خزمەت بە نەوەكانی داهاتوو بكرێت.
لە كۆتاییشدا، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایەوە هەموو ئەو كەسایەتی و كۆمپانیاو رێكخراوانەی خزمەتیان بە پرۆسەی پەروەردەو خویندن كردوە.
هەروەها لە رێوڕەسمەكەدا چەند سروودێكی نیشتمانی لە لایەن قوتابیانی قوتابخانەی ئەكرەم قەزازەوە پێشكەشكراو پێشانگایەكی شێوەكاریش كرایەوەو پەخشانە شیعرێكیش بۆ ستایشی پێشمەرگە خوێنرایەوە.