دەیان بینای خوێندنگە نۆەژەنكراونەتەوە وبنیاتنراون

لە چوارچێوەی ئەو بەرنامە تۆكمەیەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە دایناوە بۆ نۆژەنكردنەوە و بنیاتنانی بیناكانی سەر بە پەروەردە لە ساڵانی 2012-2014 دەیان پرۆژە جێ بەجێكراون .. 

 

2new

لە چوارچێوەی ئەو بەرنامە تۆكمەیەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە دایناوە بۆ نۆژەنكردنەوە و بنیاتنانی بیناكانی سەر بە پەروەردە لە ساڵانی 2012-2014 دەیان پرۆژە جێ بەجێكراون كە رۆڵی گرنگیان بینیوە لە بوژاندنەوەی كەرتی پەروەردە و كەمكردنەوەی گرفتی بینا لە سنورەكەدا.

لەو چوارچێوەیەدا لەساڵی 2012 – 2014 لەسەر هەردوو بودجەی ئاسایی و بودجەی نەوت ئەم پڕۆژانە جێبەجێكراون.. 
1- (706) قوتابخانەی بنەڕەتی نۆژەنكراوەتەوە 
2- (93) خوێندنگەی ئامادەیی نۆژەنكراونەتەوە 
3- (52) باخچەی ساوایان نۆژەنكراونەتەوە
4- (6) یاریگا بنیاتنراون 
5- (24) باخ بۆ قوتابخانەو باخچەی ساوایان بنیاتنراون..
پرۆسەكە بەردەوامە و بەپێی پێویستی بیناكان پرۆژە جێبەجێدەكرێن..