كۆمەڵەی داون سندرومی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی.
كۆمەڵەی داون سندرومی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی.
دەستەی سەرپەرشتی سەنتەری راهێنان و پەروەردەكردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت (داون سندروم) خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەبەرامبەر هاوكاریكردنیان بۆ دامەزراندنی سەنتەرەكەیان.
بەڕێوەبەری گشتیش سوپاسیكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
كۆمەڵەی داون سندرومی سلێمانی، كۆمەڵًەیەكی تایبەتە بە راهێنان و پەروەردەكردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سلێمانی.