بە وێنە.. چالاكی و سەردانەكانی وەزیری پەروەردە لە سلێمانی

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند شوێنێك لە شاری سلێمانی بەسەردەكاتەوە.

 

11096687 809092875827873 1499328561 n

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند شوێنێك لە شاری سلێمانی بەسەردەكاتەوە.
ئەمڕۆ 2/4/2015، د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەیاوەری مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی سلێمانی، ئامادەی ۆركشۆپێك و سیمینارێك بوو كە ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو بە هاوكاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان سازی كردبوو، بۆ هەڵسەنگاندنی تاقیكردنەوەكان بە شێوەی هەڵبژاردن، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پەروەردەو سەرپەرشتیاران و مامۆستایان.
لەلایەكی ترەوە وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەبەرێتی كارگەی دارتاشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییان بەسەركردەوە.
لەو سەردانەدا وەزیری پەروەردە دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو كارمەندانی كارگەی دارتاشی كرد بۆ هەوڵ و ماندوبوونیان لە كارەكانیانداو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
هەروەها سەردانی پەیمانگای گەشەپێدانی پەروەردەییان كردو، وەزیری پەروەردە گفتوگۆی لەگەڵ ئەو مامۆستایانەدا كرد كە لە پەیمانگەكەدا دەخوێنن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەرو مامۆستایانی پەیمانگاكەی كرد.
وەزیری پەروەردە بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی سەردانی پێنجەمین پێشانگای تەكنۆلۆجیای زانیارییان كرد كە لە پەیمانگای كۆمپیوتەری سلێمانی كراوەتەوەو بەشەكانی پێشانگاكەیان بەسەركردەوە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خەڵاتی پێشكەشی چەند خوێندكارێكی بەهرەمەند كرد.

3

5

11088687 809092585827902 336274935 n

11131876 809094709161023 992469587 n

2

6