بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشانگایەك لە قوتابخانەی كانی حەیران دەكاتەوەو قوتابخانەی زەڵی رەشیش بەسەردەكاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشانگایەك لە قوتابخانەی كانی حەیران دەكاتەوەو قوتابخانەی زەلی رەشیش بەسەردەكاتەوە.
ئەمڕۆ 7/4/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان، سەردانی قوتابخانەی كانی حەیرانی بنەڕەتی سەر بە پەروەردەی دەربەندیخانی كردو، پێشانگایەكی هونەری لە قوتابخانەكەدا كردەوە.
لە پێشانگاكەدا چەندین وێنەی فۆتۆگرافی و تابلۆی شێوەكاری نمایشكران و بەڕێوەبەری گشتیش دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەكە كرد.
هەمان رۆژ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی گوندی (زەڵی رەش)ی سەر بە پەروەردەی شارەزووری كردو لە گەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەكە گفتوگۆی كرد، سەبارەت بە رەوشی خوێندن و چۆنیەتی چارەسەركردنی داواكاری و كێشەكانیان.