كورتەیەك لە بارەی بەڕێوەبەرێتی پلان دانان :-
كورتەیەك لە بارەی بەڕێوەبەرێتی پلان دانان :-
1.پلان
2.ئامار
3.بەدواداچوون
4.توێژینەوەو لێكۆڵینەوە
5.هێزی كار
6.سەرپەرشتی كردنی كاری رێكخراوەكان و خۆراك پێدانی قوتابخانەكان .
كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرێتی پلاندانانی پەروەردەیی 2014/2015
1)ئەنجام دانی ئاماری ساڵانە لە لایەن فەرمانبەرانی بەشی ئامار 2014/2015.
2)ئەنجام دانی ئاماری یەكەمی لە لایەن فەرمانبەرانی بەشی ئامار 2014/2015.
3)پێك هێنانی لیژنەیەك لە فەرمانبەرانی بەشی ئامار بۆ وەرگرتنی عەینەی فۆڕمی ئاماری وسەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاكان .
4)پێك هێنانی لیژنەیەك لە فەرمانبەرانی بەشی ئامار بۆ وەرگرتنی gps ی ئەو دامەزراوە پەروەردەییانەی تازە كراونەتەوە یاخود تازە دروست كراون و سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاكان .
5)بەدواداچوون بۆ كەم و كوڕی بینای قوتابخانەكان لەلایەن بەشی بەدواداچوون بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی بیناسازی و چارەسەركردنی گرفتە پەروەردەییەكانیان
6)سەرژمێری كردنی خوێندكارانی پەناهەندەی سوریا لە كەمپی تازەی عەربەت و ناحیەی بازیان و كۆمەڵگكەی بەردەقارەمان . سەرپەرشتی كردنی كردنەوەی قوتابخانە بۆ پەناهەندەكانی كوردانی خۆرئاوا .
7)سەرپەرشتی كردنی كردنەوەی قوتابخانە بۆ ئاوارەكانی ناوخۆ دابین كردنی زەوی گونجا و بەكارهێنانی دەوامی دوەمی قوتابخانەكانی پەروەردەی قەزاكان بۆ خوێندكارانی ئاوارە بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرەایەتی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ .
8)بەشداریكردنمان لە كۆبونەوەی هەفتانەی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە كەموكوریەپەروەردەییەكان تایبەت بە پەناهەندە و ئاوارەی ناوخۆ بەسەرپەرشتی خانەی فریاگوزاری پارێزگای سلێمانی .
9)سەرپەرشتی كردنی كۆبونەوەی هەفتانە لە دیوانی بەڕێوەبەرێتی گشتیمان لەگەڵ زۆربەی ئاژانسەنێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە كەرتی پەروەردە بۆ چارەسەر كردنی كەم و كوڕیەكانی كەرتی پەروەردە .
10)بەشداریمان لە داڕِشتنەوەی پەیكەری رێكخستن و بەرز كردنەوەی بۆ وەزارەتی پەروەردە .
11)بەشداریمان لە بەڕێوەبەردنی سیستەمی بە ئەلیكترۆنی كردنی كەرتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتیەكانی خۆیەتی و تەكنەلۆژیای زانیاری .
12)بەشداریمان لە پڕۆسەی دامەزراندنی گرێبەستی مامۆستیان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی خۆیەتی و میلاك .
13)سەرپەرشتی كردنی گشت كاروچلاكیەكانی رێكخراوە ناوخۆ و دەرەكیەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پەیوەندیەكان .
14)سەرپەشتی كردنی ئەو قوتابخانانەی لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دروست دەكرێن
15)بەشداریمان تەاوكردنی مامەڵەی ئەو دامەزراوە پەروەردەییانەی كە تا ئێستا نەخشەو صورە قیدیان نیە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی یاساو گرێبەستەگشتیەكان .
16)دارشتنی پلانی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان و ناردنی بۆ وەزراەتی پەروەردەو پارێزگای سلێمانی .
17)ناردنی 140 نەخشەو بەرایی پێویست بۆ وەزارەتی پەروەردە بۆ دروست كردنی قوتابخانەو خوێندنگا.
18)سەرەپەرشتی نۆژەن كردنەوە و پاك كردنەوەی ئەو دامەزراوە پەروەردەییانەی پێشتر ئاوارەی ناوخۆی تێدابووەو لە ئێستادا چۆڵ كراون و بەهاوكاری رێكخراوی یونسێف پاك دەكرێنەوە
بەشداریمان بە تێبین و پێشنیارەكانمان بۆ ئەنجام دانی كۆنگرەی پەروەردەیی كە وابڕیارە بەم نزیكانە ببەستریت .