بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی سنوری پارێزگای سلێمانی خەڵات دەكات.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی سنوری پارێزگای سلێمانی خەڵات دەكات.
ئەمرَۆ 12/4/2015، لە مەراسیمێكدا لە بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی, مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە، بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەك خوێندنگای ئامادەیی و قوتابخانەی بنەڕەتی سنوری پارێزگای سلێمانی لە پای بەشداریكردنیان لە مەڕاسیم و چالاكییەكانی نەورۆزی بەرگریدا.
بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو ستافی ئەو خوێندگایانە كرد كە دڵسۆزانە بە چەند چالاكییەكی جۆراو جۆر مەراسیمی نەورۆزی بەرگرییان زیاتر ڕازاندەوە.