خوێندنگای جەمالی حاجی عەلی یادی ئەنفال دەكاتەوە

خوێندنگای  جەمالی حاجی عەلی رێوڕەسمێكی بۆ یادی كارەساتی ئەنفال رێكخست.

 

anfal3

بە ئامادەبونی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستایان و خوێندكاران، رۆژی 2/5/2015، خوێندنگای جەمالی حاجی عەلی رێوڕەسمێكی بۆ یادی كارەساتی ئەنفال رێكخست.
لە رێوڕەسمەكەدا خوێندكاران شانۆگەرییەكیان سەبارەت بە ئەنفال و نەهامەتیەكانی ئەو كارەساتە لەسەر گەلی كورد پێشكەشكرد، لە پێناو ئاشناكردنی خوێندكاران و نەوەی نوێ‌ بە گەورەیی ئەو كارەساتە.
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و خوێندكارانی خوێندنگای جەمالى حاجی عەلی كرد و هیوای خواست یادە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان بەشێوەیەكی بەرز رابگیرێن و نەوەی نوێ‌ لەو كارەساتانە ئاگاداربكرێنەوە كە بەسەر گەلی كورددا هاتون.

anfal

anfal2

anfal4

anfal5

anfal6