خولێكی ئینگلیزی بۆ مامۆستایانی چوار باخچەی ساوایانی سلێمانی دەكرێتەوە.
خولێكی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایانی چوار باخچەی ساوایانی سلێمانی دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ 18/5/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلیِمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنانی كردو خولێكی راهێنانی زمانی ئینگلیزی بەسەركردەوە كە بۆ مامۆستایانی 4 باخچەی ساوان كراوەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە رێكخەرانی خولەكە كردو هیوای خواست بەشداربووان سوودی لێببینن.