قوتابخانەی (راڤە)ی بنەڕەتی لە قەزای سەیدسادق كرایەوە كە لەلایەن رێكخراوی (روانگە)وە دروستكراوە.
قوتابخانەی (راڤە)ی بنەڕەتی لە قەزای سەیدسادق كرایەوە كە لەلایەن رێكخراوی (روانگە)وە دروستكراوە.
رۆژی 24/5/2015، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ناوچەكە، قوتابخانەی (راڤە)ی بنەڕەتی لە قەزای سەیدسادق كرایەوە كە لەلایەن رێكخراوی (روانگە)وە دروستكراوە بە گوژمەی 260 هەزار دۆلار.
بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە رێكخراوەكە كردو هیوای خواست بەردەوامبن لە هاوكاریكردنی كەرتی پەورەدە.
هەر لە مەڕاسیمی كردنەوەی قوتابخانەكەدا بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبرەی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە پای هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن، هەروەها خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە رێكخراوی روانگە بەرانبەر كردنەوەی قوتابخانەكە.