سەرەڕای كەمئەندامی بەنمرەی بەرز دەرچووە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی  سلێمانی ستایشی قوتابییەكی خاوەن پێداویستی تایبەت دەكات لەبەرامبەر بەدەستهێنانی نمرەی بەرز.

 

11303418 836674893069671 1736516394 n

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ستایشی قوتابییەكی خاوەن پێداویستی تایبەت دەكات لەبەرامبەر بەدەستهێنانی نمرەی بەرز لە تاقیكردنەوەكاندا و دەستخۆشیش لە كەسوكارەكەی دەكات.
مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی ئەزمڕی بنەڕەتی كردو چاوی كەوت بە محەمەد جەلال مەجید- قوتابی شەشەمی بنەڕەتی و ستایشی هەوڵ و كۆششەكانی كرد بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز لە تاقیكردنەوەكاندا.
رونیشیكردەوە، محەمەد جەلال لەگەڵ ئەوەی قوتابییەكی خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام ئەوە رێگر نەبووە لە كۆششەكانی بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز لە تاقیكردنەوەكانداو هیوای خواست لە داهاتوودا بتوانێت ئامانجەكانی بەدی بنهێنت و خزمەت بە گەل و نیشتمانەكەی بكات.
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی لە كەسوكارەكەی و بەرێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەی ئەزمڕی بنەڕەتی كرد، كە توانیویانە هاوكارو یارمەتیدەری محەمەد جەلال بن بۆ گەیشتن بەو ئاستە بەرزە.

11287362 836674899736337 1147144901 n