رێوڕەسمی رێزلێنان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشین

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات رێوڕەسمی رێزلێنانی بۆ سەرجەم ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانە سازكرد كە لە ساڵی 2014- 2015 خانەنشین دەبن.

 

rozhhalat1

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات رێوڕەسمی رێزلێنانی بۆ سەرجەم ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانە سازكرد كە لە ساڵی 2014- 2015 خانەنشین دەبن.
ئەمڕۆ 26/5/2015، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات، رێورەسمێك سازكرا لە هۆڵی قوتابخانەی سوركێو، بۆ رێزلێنان لە سەرجەم ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات كە لەساڵی خوێندنی 2014- 2015 خانەنشین دەبن.
رێوڕەسمەكە بە سپۆنسەری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان سازكرا.

rozhhalat2

rozhhalat3