پڕۆژەی داتابەیسكردنی خوێندنگاكان بەسەركەوتوویی جێبەجێكرا

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە بوار تاهیر سەرپەرشتیاری پڕۆژەی داتابەیس كردنی خوێندنگاكانی سلێمانی.

 

11292818 858499547565344 1825147595 n

ئەمڕۆ 14/6/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە بوار تاهیر سەرپەرشتیاری پڕۆژەی داتابەیس كردنی خوێندنگاكانی سلێمانی.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی لێكرد بە بۆنەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بەسەركەوتوویی و خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشی، هەروەها هیوای سەركەوتن و پڕۆژەی بەردەوامی بۆ خواست.