قوتابیانی سلێمانی لە بیركاریدا پلەی یەكەم بەدەستدەهێنن

رێكخراوی فاخیر مێرگەسوری پەروەردەیی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە قوتابییە سەركەوتووەكانی سلێمانی لە پێشبڕكێی تاقیكردنەوەی بیركاری لەسەر ئاستی هەرێم

 

9X3A2941

رێكخراوی فاخیر مێرگەسوری پەروەردەیی بەهاوكاری رێكخراوی یونێسف، لە رێورەسمێكدا كە رۆژی 15/6/2015، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە قوتابییە سەركەوتووەكانی سلێمانی لە پێشبڕكێی تاقیكردنەوەی بیركاری لەسەر ئاستی هەرێم، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەك لیپرسراوی پەروەردەیی.
شەپۆل فاخیر مێرگەسوری- سەرۆكی رێكخراوی فاخیر مێرگەسوری بە (سولی پەروەردە)ی رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا پێشبركێیەكی تاقیكردنەوەی بیركارییان بۆ قوتابیان لەسەر ئاستی هەر چوار پەروەردەكەی هەرێمی كوردستان بۆ 1200 قوتابی پۆلەكانی 4 و 8ی بنەڕەتی رێكخست و پەروەردەی سلێمانی پلەی یەكەمی پێشبڕكێكەی بەدەستهێنا، كە ئەوانیش بریتین لە 15 قوتابی و 14 قوتابخانە.
هەروەها لە رێوڕەسمەكەدا خەڵاتی پلەی یەكەمی پەروەردەكان بەخشرایە مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی.
لەبەشێكی تری رێوڕەسمەكەدا خەڵاتی رێزلێنانی رێكخراوی فاخیر مێرگەسوری بەخشرایە 3 قوتابی پۆلی 8ی بنەڕەتی و 3 قوتابخانە، كەلە تاقیكردنەوەكانی ساڵی رابردوودا پلەی یەكەمیان بەدەستهێناوە.

9X3A2921

9X3A2911

9X3A2925

9X3A2951

9X3A2959

9X3A2967

9X3A2972

9X3A2977

9X3A3008

9X3A3056

9X3A3068

9X3A3080

9X3A3084

9X3A3094

9X3A3098