بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبۆنەی تەواوبونی ئەركەكەی وەك بەرێوەبەری گشتی، پەروەدەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاواو
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبۆنەی تەواوبونی ئەركەكەی وەك بەرێوەبەری گشتی، پەروەدەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاواو یەكەكانی سەرپەرشتیاری و بەرێوەبەرێتیەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی بەسەركردەوەو دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو فەرمانبەران كرد كە لەماوەی كاركردنیدا هاوكاری بون بۆ سەرخستنی پرۆسەی پەروەردە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هیوای خواست لە داهاتوشدا كارەكانی پەروەردە بەشێوەیەكی سەركەوتوانە بەرێوەبچێت.
بەرێوەبەری گشتی رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا بە هەوڵ و ماندبونی بەڕێوەبەرانی سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەكان و مامۆستایان و فەرمانبەران توانیویەتی كارەكانی بەسەركەوتویی ئەنجامبدات.