زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.. راپۆرتی وێنەیی

لە رێوڕەسمێكدا لە قوتابخانەی بنەڕەتی داریكەلی گوندی داریكەلی یەكەم زەنگی دەسپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی ساڵی 2015- 2016 لێدرا.

 

9X3A4424

ئەمڕۆ 15/9/2015، لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبونی د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرێوەبەڕی بەشەكانی پەروەردەو بەرپرسانی حكومی، لە قوتابخانەی بنەڕەتی داریكەلی گوندی داریكەلی یەكەم زەنگی دەسپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی ساڵی 2015- 2016 لێدرا.
لەسەرەتای رێوڕەسمەكەدا بەڕێوەبەری قوتابخانەی بنەڕەتی داریكەلی، بەخێرهاتنی میوانەكانی كردو هیوای خواست ئەمساڵ بتوانن خزمەتی زیاتر بە قوتابیانی سنورەكەو پرۆسەی پەروەردە بەگشتی بكەن.
دواتریش مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، تەئكیدیكردەوە لە هەوڵەكانیان بۆ بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە لە سنوری سلێمانی ، راشیگەیاند، سەرەڕای قەیرانی دارایی و شەڕی داعش بەڵام هەوڵ دەدەن لەسەر هەمان رێچكەی شێخ مەحمودی نەمر كەلە گوندی داریكەلیەوە خەباتی سیاسی و رۆشنبیری دەسپێكرد، بەهەمان شێوە خزمەتی پرۆسەی پەروەردەو خوێندن بكەن.
لە بەشێكی تری رێوڕەسمەكەدا د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەن باشترین خزمەت بە هەموو بوارەكان بكەن بەتایبەت لە پرۆسەی پەروەردەو فێركردنداو بە پێی توانا چی لەدەستیان بێت دەیكەن بۆ خزمەتكردنی نەوەكانی ئەمرۆ.
پاشان پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی یەكەم زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنیان لێداو تیپی مۆسیقای چالاكی قوتابخانەكانیش چەند بەرهەمێكیان پێشكەشكرد.
دواتریش پێشانگایەكی شێوەكاریی قوتابخانەی داریكەلی لەلایەن ئامادەبووانەوە بەسەركرایەوەو خەڵات بەسەر قوتابیانی قوتابخەكەدا دابەشكرا.
لە كۆتایی رێوڕەسمەكەشدا، ئامادەبوان سەردانی ماڵی شێخ مەحمودی نەمریان لە گوندی داریكەلی كردو بەیاوەری بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی بەشە جیاوازەكانی ماڵەكەیان بەسەركردەوە.

9X3A4349

9X3A4352

9X3A4357

9X3A4361

9X3A4366

9X3A4411

9X3A4403

9X3A4434

9X3A4446

9X3A4479

9X3A4484