بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەك بەرێوەبەرو فەرمانبەری خانەنشینی بەرێوەبەرایەتییەكە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە رێورەسمێكدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەك بەرێوەبەرو فەرمانبەری خانەنشینی بەرێوەبەرایەتییەكە.
ئەمرۆ چوارشەممە 29/3/2017 بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا( دڵشاد عومەر محەمەد كەریم) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەك بەرێوەبەری بەشەكانی بەرێوەبەرایەتی، رێورەسمێكی بۆ بەخشینی خەڵاتی رێزلێنانی بە ژمارەیەك بەرێوەبەرو فەرمانبەری خانەنشینی بەرێوەبەرایەتییەكە رێكخست.
لەسەرەتای رێورەسمەكەدا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپا س و هەوڵ و ماندووبونی خانەنشینكراوەكانی كرد، كە بەشێكی زۆری تەمەنیان بەخشیوە بە خزمەتكردنی پەروەردە.
دواتریش لایەن بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەری بەشەكانەوە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خانەنشینكراوەكان.