لەدرێژەی سەردانەكەیدا بۆ دەڤەری راپەرین، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند كۆبوونەوەو دیدارێكی ئەنجامدا.
لەدرێژەی سەردانەكەیدا بۆ دەڤەری راپەرین، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند كۆبوونەوەو دیدارێكی ئەنجامدا.
رۆژی 6/4/2017، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی مامۆستا دڵشاد عومەر محەمەد كەریم، لە دووەم رۆژی سەردانەكەیدا بۆ دەڤەری راپەرین، كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی پەروەردەی رانیەو بەڕێوەبەری خوێندنگەو قوتابخانەكانی سنوورەكە ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا باسی رەوشی خوێندن لە ناوچەكەو ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن كراو بەڕێوەبەری گشتی گوێبیستی راو سەرنجی ئامادەبوان بوو، بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشچوونی رەوشی پەروەردەو چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی سنووری پەروەردەی رانیە كۆبووەوەو باسیان لە میكانیزمەكانی بەرەوپێشچوونی رەوشی پەروەردەو فێركردن كرد.
هەوروەها بەڕێوەبەری گشتی چاویكەوت بە نوێنەری خوێندكارانی ناڕازی پۆلی 12ی ئامادەیی كە داوای كەمكردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن دەكەن بەهۆی دواكەوتنی خوێندنەوە، وە پێی راگەیاندن ئەو بابەتە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە تاوتوێدەكەن و بەدواداچوونی جدی بۆ دەكەن.
هەر لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ ناوچەكە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی لقی رانیەی یەكێتی مامۆستایانی كرد، هەروەها سەردانی بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردەی رانیەی كردو هیوای تەندروستییەكی باشی بۆ خواست.