كارو چالاكیەكانی سەرپەرشتیاران تاوتوێكرا

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی پەروەردەی رۆژهەڵات كۆبووەوە.

 

رۆژی 31/5/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەرورەدەی سلێمانی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی پەروەردەی رۆژهەڵات كۆبووەوە، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دیاریكردنی سەرپەرشتیاران بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكان كرا، هەروەها گفتوگۆكرا لەبارەی میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان.
چەند بابەتێكی دیكەی پەروەردەییش باسی لێوەكرا.

a2

a3

a1