بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ لیژنەكانی وردكردنەوەی پسپۆڕیەكان لە قۆناغی ئامادەیی كۆبووەوە.
رۆژی 20/6/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، لەگەڵ هەر چوار لیژنەی وردكردنەوەی پسپۆڕیەكان لە قۆناغی ئامادەیی كۆبووەوە.
وەزارەتی پەروەردە بە نیازە گۆڕانكاری لە خوێندنی قۆناغی ئامادەییدا بكات لە ئایندەدا، بە شێوەیەك كە خوێندكار بە پێی ئارەزوو ویستی خۆی بەشی ئامادەییەكەی هەڵبژێرێت.