خوێندنگایه‌ك كه‌مپه‌ینی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری راده‌گه‌یه‌نێت

خوێندنگای دواڕۆژ له‌ سلێمانی كه‌مپه‌ینێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئاواره‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ راگه‌یاند، داواش له‌ هاوڵاتیان و كه‌سوكاری خوێندكاران ده‌كه‌ن، كۆمه‌كه‌كانیان پێبگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی  ره‌وانه‌ی ئاواره‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی بكه‌ن.

kampin1

مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، كه‌مپه‌ینی خوێندنگای دوارۆژی به‌سه‌ركرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی له‌ خوێندنكاران و مامۆستایان كرد له‌به‌رامبه‌ر هه‌ستكردنیان به‌ لێپرسراوێتی و كاره‌كه‌یانی به‌ ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ناوبرد.
هیواشی خواست ئه‌م كاره‌ی خوێندكاران و مامۆستایانی خوێندنگای دواڕۆژ كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت و بتوانێت به‌شێك له‌ پێداویستیه‌كانی ئاواره‌كان پڕبكاته‌وه‌.
خوێندنگای دوارۆژ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ره‌كی به‌ختیاری له‌ نزیك په‌یمانگای ته‌كنیكی و هاوڵاتیانیش ده‌توانن هاوكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ خوێندنگاكه‌.

kampin