ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 11/9/2014، به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و مامۆستا نازدار به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات، له‌هه‌ردوو قوتابخانه‌ی محمد قودسی و سۆرانی بنه‌ڕه‌تی كۆتایی به‌ده‌یه‌مین خولی قوتابخانه‌ی هاوڕێی منداڵ هات.

ئەم خولە بۆ 4 قوتابخانه‌ی سنوری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات كرابووه‌وه، ئه‌وانیش هه‌واره به‌رزه، سۆران، سابڵاخ، هه‌ژار موكریانی بوون، كه‌تێیدا زیاتر له 250 مامۆستا به‌شداربوون..
له‌كۆتایی خوله‌كه‌شدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون بە مامۆستاكان به‌خشرا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ڕێز لێنان به‌خشرایه مامۆستا نازدار به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات و مامۆستا جمال پێنجوێنی لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن كه‌هاوكاری خوله‌كه بوون. پاشان مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كه‌وه خه‌ڵات كران.
سەرچاوە: parwarda.org