ڕاگەیاندنی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢١/١٠/٢٧ مامۆستا عمر محمد امین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی و لێپرسراوی هۆبەی ڕێنمایکارانی پەروەردەیی کۆبوونەوەو ڕاگەیاندنی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندنی ڕاگەیاند بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و بە هاوکاری ڕێکخراوی یونسیف وە دروستکردنی چەند تیمێک لە پەروەردەکان بۆ ئەو هەڵمەتە پێکهێنراوە کە هەڵمەتەکە بریتییە لە گەڕاندنەوەی ئەو خوێندکارانەی نەچوونەتە بەر خوێندن یاخود دابڕاون لە خوێندن.