كۆبوونەوەی باخچەكانی منداڵانی ناحكومی

ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 1/12/2021 لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ، م . عومەر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بە ئامادەبوونی بەهرۆز محمود بەڕێوەبەری خوێندنی ناحكومی لەگەڵ باخچەكانی منداڵانی ناحكومی كۆبوونەوە بەمەبەستی بە ئاگابوون لەرەوشی پەروەردەو فێركردن كە تیایدا باس لەكێشەی گرێبەستی مامۆستاو فەرمانبەران و گرێبەستی نێوان كەسو كاری مناڵان و باخچەكان كرا و پێویستە بەپێی رێنماییەكان بێت و رێكاری خۆپارێزی بەرامبەر بە پەتای كۆرۆنا جێبەجێبكرێت و هەروەرها سیستمی e-parwarda    چالاك بكرێت